ئەگەر داکی درۆيانی نەگايە
لەناو کورداندا ئەگەر بەڵێنێک بدرێت و درەنگ جێ بەجێبکرێت و کۆمەڵێک بڕوبيانوو بدۆزرێتەوە بۆ جێ بەجێنەکردنی، لەکاتێکدا هەموو بيانووەکان نابنە مايەی دڵنەوايی ئه و کەسەی بەڵێنەکەی پێدراوە، يان دڵی بەڵێن پێدراوەکە بە پاساوەکان ئاو نەخواتەوە و پێی وابێت دەتوانرێت بەڵێنێکە جێبەجێبکرێت و بەڵێن پێدراو بەڵگەيەک دەخاتە ڕوو و دەڵێت(ئەگەر داکی درۆيانی نەگايە) ئەوەتە بۆ جێ بەجێی ناکات، ئينجا ئەم دەربڕە بۆ ئەوە بەکاردێت کە بنەما هەبێت بۆ ڕاييکردنی کارێک يان جێبەجێکردنی بەڵێنێک کەچی ئەوەی بەڵێنەکەی داوە خۆی دەدزێتەوە بۆيە دەوترێت ئەگەر دايکی درۆی نەگاوە با جێ بەجێی بکات.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 981 gånger