رێژەی گەشتیاریی لەنێوان باشوور و باکووری کوردستان زیادیکردووە و هەندێک ڕۆژ نزیکەی 75 هەزار کەس لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە دەچنە باکووری کوردستان و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا تاوەکو ڕۆژانی جەژن بگاتە 500 هەزار گەشتیار.
یوسف مووسا، پەیامنێری ڕووداو لە #زاخۆ# ڕایگەیاند، ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر لە باشووری کوردستانەوە لەڕێگەی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە دەچنە باکووری کوردستان و تورکیا، تەنانەت بەگوێرەی ئاماری دەروازەی گومرگی ئیبراهیم خەلیل هەندێک ڕۆژ نزیکەی 75 هەزار کەس لەڕێگەی ئەو دەروازەیەوە سەردانی باکووری کوردستان و وڵاتی تورکیا دەکەن.
پەیامنێری ڕووداو دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پێشبینیدەکرێت لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوو تاوەکو جەژن، نزیکەی 500 هەزار گەشتیار لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە سەردانی باکووری کوردستان و وڵاتی تورکیا بەکەن.
لە بەرامبەریشدا دامەزراوە گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەن گەشتیاری تورکیا لە ڕێگەی باکووری کوردستانەوە بهێننە باشووری کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش ئاسانکاری بۆ ئەو گرووپە گەشتیاریانە کراوە کە گەشتیار دەهێننە باشووری کوردستان.
پێشبینیدەکرێت لە ڕۆژانی جەژندا پێنج بۆ هەشت هەشت هەزار گەشتیار لە تورکیاوە بێنە باشووری کوردستان.[1]
#20-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,659 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !