زیاتر لە 110 هۆتێل و مۆتێلی پارێزگای #دهۆک# پڕ بوون لە گەشتیاری عێراق، زۆربەیان جێیان نەماوە بۆ میوانی زیاتر.
لە هەر ڕۆژێکی جەژندا زیاتر لە 15هەزار گەشتیاری ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەچنە هاوینەهەوارەکانی دهۆک، 820 شوێنی گەشتیاری لە سنووری پارێزگای دهۆکدا هەن، هەموویان فێنک، خۆش و دڵگیرن و پڕ بوون لە گەشتیار.
لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 108 هەزار گەشتیار ڕوویان لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای دهۆک کردووە.
محەممەد عەرەفات، بەرپرسی گرووپێکی گەشتیارییە کە ڕوویان لە دهۆک کردووە، دەڵێ پرۆگرامی ئێمە بۆ دهۆک لە حەوت ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت، دەچینە #زاخۆ# و #ئاکرێ# و شوێنە گەشتیارییە نوێیەکان دەگەڕێین.[1]
#22-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,944 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !