نرخی بلیتی فڕۆکە بۆ گەشتی #کرماشان#-تاران بەڕێژەیەکی باوەڕپێنەکراو بەرزبووەتەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد، بەچەشنێک نرخی بلیتی گەشتێک کە پێشتر بە پێی جۆری فڕۆکە و کورسییەکە 200 تاکو 300 هەزار تمەن بووە، ئێستا بۆ 962 هەزار تمەن واتە نزیکی یەک ملیۆن تومەن بەرزبووەتەوە. ئەویش بۆ گەشتێک کە تەنیا 45 خولەک دەخایەنێت.
بە گشتی لە ئێران بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دراو نرخی بلیتی فڕۆکەش لە 30 تا 40% بەرزبووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەم هەواڵە لە کرماشان نرخی بلیتی فڕۆکە 300 بۆ 400% بەرز بووەتەوە.
بەرپرسانی کرماشان هیچ وەڵام و ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بەو بەرزبوونەوە زۆرەی نرخی بلیتی فڕۆکە لە کرماشانەوە بۆ تاران نەخستووەتەڕوو و بەرپرسیارییەتییەکەیان خستووەتە ئەستۆی بەرپرسان لە تاران.
بەرپرسێکی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئاسمان لە کرماشان، سەبارەت بەو پرسە ڕایگەیاندووە کە نرخی بلیتی فڕۆکەی هەموو کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان بەرزبووەتەوە بەڵام ژمارەی گەشتەکان و سەرنشینەکان تاوەکو ئێستا نەگۆڕاوە. بەڕیوەبەری هۆڵدینگی ژمارەیەک لە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان دەڵێن بەدڵنیاییەوە بەرزبوونەوەی نرخ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی گەشت و گەشتیار، بەڵام ئەگەر تا ئێستا کاریگەرییەکەی دەرنەکەوتووە دەکرێ لەبەر ئەو بلیتانە بێ کە پێش بەرز بوونەوەی نرخەکان دابینکراون.
بەرپرسێکی فڕۆکەوانی ئاتا-ش دەڵێت بە بەرزبوونەوەی 30 بۆ 40% ی نرخی بلیتی فڕۆکە، هەم کارایی و سوودی کار، هەم ژمارەی گەشت و گەشتیارانیش کەمدەبێتەوە و ئەگەری هەیە ژمارەیەک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی کرماشانیش نەمێنن.[1]
#24-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,001 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !