لەگەڵ جيڕەی نانی ڕۆحی دەردەچێت
لەگەڵ ئەوەی کورد چيانشينە و دەشت و دەر و کێو زنار و پێدەشت و کانياوی زۆرە بەڵام لە ڕوويەکيتريشەوە ناوچە چياييەکان بەرووبومی کەمە بۆيە ڕەزيلی لە ئيديۆمی کورداندا زۆر شوێنی بۆ دانراوە(سەی دز نمەکی ناکات) يان(گوی ناکات تا نانی نەخوات) يان(رقی لەددانی خۆی دەبێتەوە)يان(بەقونی پارەی هەڵدەگرتەوە) يان(نەخۆری نەشۆر) يان(پوشت و قرچۆک) تا دوايی.
لێرەش(نان) کراوە بەبنەما بۆ سەخاوەت و ڕژدی و پوشتی و قرچۆکی، ئەوەی سينگ و دڵ و دەرونی فراوان بێت بەنان خواردن لەماڵيان زياتر دڵ و دەروونی و ڕۆحی شاد و بەکەيف دەبێت، خۆ ئەگەر ڕەزيل و بەخيل و قرچۆک و پوشت و سەقيل بێت ئەوا لەگەڵ جيڕەی نانی لەسەر تليانەوە ڕۆحی دەردەچێت واتە هەر نانێک لە تليانەوە ڕادەکێشرێت پێی نيووە ڕۆح دەبێت، بەکەسێکی ڕەزيل و قرچۆک دەوترێت کە حەزنەکات کەس لەماڵی نان بخوات دەوترێت(لەگەڵ جيڕەی نانی ڕۆحی دەردەچێت يان نيووە ڕۆح دەبێت).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,309 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !