بە پێی هەواڵەکان بە دوای ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی گوندی سەڵەسی سەر بە ناوچەی #مەریوان# 4 کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و لەوانه چالاکوانی ناوئاشنا کاک)شەریف باجوەر) کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکه چووبوونه ئەو ناوچەیه گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکیش بریندارن.
لە کەس شاراوە نییە کە کاربەدەستانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەهۆی کەمتەرخەمی و زۆرجاریش بە هەوڵی بە ئەنقەست و بە پیلانی پێشوەخت ژینگە و دارستانەکانی کوردستان لە ناو دەبەن و لە بەرامبەردا چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خۆجێی ناوچەکە بە کەمترین ئامراز هەوڵی پاراستنی ژینگەی کوردستانیان داو، کۆماری ئیسلامی و پیلان و ئاکارە دوژمنکارانەکانی کە بەرامبەر بە خەڵک و خاک و سرووشتی کوردستان دەیکەن بە تاوانبار و بەرپرسیاری ئەو کارەساتە دەزانین. کوردستان چوار دەیەیە بۆته کانگای کارەسات و بەردەوام لە ئاکامی پیلان و سیاسەتی هەڵه و ناکارامەیی کاربەدەستانی نابەرپرس قوربانی دەدات.
دەمێک ساڵە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی قۆڵی بۆ بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی کوردستان و وێران کردنی کوردستان و سرووشتەکەی هەڵماڵیوە و بە بیانووی پڕوپووچ و پاساوی بێ بنەما کەوتۆتە گیانی ژینگەی کوردستان و لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک مرۆڤی تێکۆشەر، دەروەست و بێ پاداشت، بە دەستی بەتاڵەوە بوون بە پارێزەرانی ژینگە و نیشتمان و ئەمڕۆش کاک شەریف و هاوڕێکانی گیانیان لە پێناو پاراستنی ژینگەی نیشتمانەکەیان بەختکرد. ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران پرسە و هاو خەمی خۆی بۆ لە دەستدانی ئەو پۆلە شەهیدەی ڕێگای پاراستنی ژینگەی کوردستان پێشکەش بە بنەماڵە بەڕێزەکانیان و خەڵکی مەریوان و بە تایبەتی چالاکانی مەدەنی و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا.
سڵاو لە بۆ گیانی پاکی ئەوانەی ژیانی خۆیان لە ڕێگەی نیشتمان بەخت کردوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە داوا دەکەین...
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
3ی خەرمانانی 1397ی هەتاوی
#25-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,480 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !