لە قەڵادزی دەیان کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر سوتێندران و بەڕێوبەری ئاسایشی ڕاپەڕین-یش دەڵێت: بە هۆی هاوسنوورییبوون لەگەڵ ئێران زۆرترین ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی #قەڵادزێ# دەستیان بە سەردا دەگیرێت.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30خولەک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەر یەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین، لە شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، بڕێک ماددەی هۆشبەر کە دەستی بەسەرداگیرابوو لەناو ئامێریکی تایبەت(مەحرقە)دا سوتیندرا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، محەمەد فازڵ، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو تا ئێستا توانیومانە دەست بگرین بەسەر برێکی زۆر لە جۆرەکانی ماددەی هۆشبەر کە بریتین لە 1 کیلۆ گرام تریاک، 2 کیلۆگرام شیشە، 2 کیلۆگرام هێرۆئین، 60کیلۆگرام جۆرەکانی حەب.
محەمەد فازڵ، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە بە هۆکاری هاوسنوورییبوونی ناوچەی بیتوێن و پشدەر لەگەڵ ئێران بە تایبەتی پشدەر زۆرترین ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی قەڵادزێ دەستیان بە سەردا دەگیرێت.
هەروەها، ڕایگەیاند:بازرگانییکردن و ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان زیادییکردووە، هۆکاری سەرەکییش بێکارییە.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستی بەسەراد دەگیرا، بەشێوەیەکی هەڕەمەکیی و بە بێ ڕەچاوکردنی پیسبوونی ژینگە دەسوتیندران، بەڵام ئێستا لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە چەند ئامێرێک بەناوی (مەحرقە) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، کە ماددەکانی تێدا دەسوتێندرێت، سودی ئەو ئامێرە ئەوەیە، زیانەکانی دوکەڵەکە کەمدەکاتەوە.[1]
#28-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,634 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !