ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانی گەریلا ڕێکەوتی 29-30ی ئاب\7-8ی خەرمانان 2 چالاکییان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامداوە. هەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری ئەنجامدراون.
لە ڕاگەیەنراوی هەپەگەدا هاتووە، (29ی ئاب\7ی خەرمانان کاتژمێر 11 هێزەکانمان لە هەرێمی برادۆستی دەڤەری #سیدەکان#، لە گردی لێلیکان چالاکییەکیان لە دژی سەربازانی دوژمن ئەنجامداوە. هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ڕەبایەکانی دوژمن، لەم چالاکییەدا ڕوون نەبوویەوە کە چەند سەربازی تورکیا کوژراو و بریندار بوون.)
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاشیگەیاند، (30ی ئاب\8ی خەرمانان کاتژمێر 7 هێزەکانمان دوو جار لە دژی هێزەکانی داگیرکەر لە گردی لێلیکان چالاکییان ئەنجامداوە. لە چالاکییەکەدا گورزی سەرکەوتوانە لە ڕەبایە و پەناگەکانی سەربازانی دوژمن دراوە، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.)
هەروەها هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە 29ی ئاب\7ی خەرمانان کاتژمێر 17 و 18 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندی گوزێ-ی ناوچەی بەرگارێی سەر بە هەرێمی گارایان بۆردومان کردووە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
هەپەگە ڕایگەیاند، له و بۆردومانەدا هیچ زیانێک بە گەریلاکان نەگەیشتووە.[1]
#30-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,497 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !