دواڕۆژ، سامان قوبادی
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە لە پەیجی دواڕۆژ خراوەتەڕوو، لەسەر ئەوەی پێت باشە کورد لەگەڵ لیستەکەی عەبادی یان مالیکی ڕێکبکەوێت، زۆرینەی بەشداربووان پێیانباشە لەگەڵ هیچ یەکێک له و دوو کەسایەتیە ڕێککەوتن نەکرێت، بەشێکیان هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ بڕینی بودجە لەلایەن مالیکی و داگیرکردنی #کەرکووک# لەلایەن عەبادییەوە.
258 کەس وەڵامی پرسیارەکەی دواڕۆژ-یان داوەتەوە، بەشێکیان تەنها ڕای خۆیان لەسەر ئه و دوو کارەکتەرە سیاسییەی عێراق خستۆتەڕوو و هیچ کامیان هەڵنەبژاردووە، بەڵام زۆرینەی ئه و کەسانەی بەشدارییان کردووە کە ژمارەیان 72 هاووڵاتییە، داوا دەکەن لەگەڵ هیچیان ڕێککەوتن نەکرێت، هاوکات 31 هاووڵاتیش پێیباشە کورد لەگەڵ مالیکی ڕێکبکەوێت، 28 کەسیش دەنگی داوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەیدەر عەبادی.
بەشێک لە بەشداربووانی ڕاپرسییەکە باس لەوە دەکەن مالیکی بوودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی و عەبادی-یش سوپا و دەبابەی هێنایە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، بۆیە ڕێککەوتن لەگەڵ کەسیان نەکرێت، هەندێکیشیان دەپرسن کوا دەوڵەتی کوردی و ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە؟، بەشێکی تریان داوای یەکخستنەوەی ناو ماڵی کورد دەکەن پێش چوونە بەغدا.[1]
#30-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,165 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !