وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، لە هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی تەندروستی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەرمان بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەکڕێت.
رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئەیلول ڕایگەیاندوە، لەهەفتەی داهاتووەوە بەبڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی سندوقی کۆمەک بەنەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەرمان بۆ نەخۆشەکانی شێرپەنجە دەکڕێت لەهەموو هەرێمی کوردستاندا.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، کڕینی دەرمان بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بەپڕۆسەیەکی تەندەرین و یاساییدا ڕۆیشتوە کە 3 مانگی خایاندوە، ئێستاش لەقۆناغی کۆتاییدایە.
ماوەی چەند هەفتەیەکە دەرمانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمیکردوە.[1]
#05-09-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,325 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !