ناوی کۆکەرەوه و لێکۆڵینەوە: ڕەهبەر سەید ئیبرایم
ئامادەکردنی: بنکەی ژین
چاپخانەی حەمدی – سلێمانی
ئەم کتێبە لە 25 ژمارەی ڕۆژنامەی ڕزگاری دەنگی یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە ئابی 1985 تا کانوونی دووەمی 1988 پێکدێت کە لەم کتێبەدا کۆکراوەتەوە و خراوەتە بەر دیدی خوێنەران.
لە ئامادەکردنی بنکەی ژین و کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە ڕەهبەر سەید ئیبراهیمە، کارێکی هاوبەشی بنکەی ژین و ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
پێشەکییەکەی لەلایەن د.فوئاد مەعسوم نووسراوە کە تێدا ئاماژەی بەوە دەکات کە یەکێتی زۆر گرنگی بە ڕاگەیاندن و نووسەران داوە و نووسەر ئازاد بووە لەوەی کە دەینووسێ چ وتار بێت و چ چیرۆک و ڕۆمان و بابەتگەلی دیکە و له و بەینەشدا جەنابی مام جەلال ڕۆڵی کاریگەر و گرنگی هەبووە.
باس لەوە کراوە کە یەکێتی شۆڕشگێڕان سەرەڕای کەم دەرامەتی بەڵام لە شاخ توانیویەتی ڕاگەیاندنی خۆی هەبێت. [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,982 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !