ناونیشانی پەڕتووک: مارتن هایدیگەر
ناوی نووسەر: د.زەکەریا ئیبراهیم
وەرگێڕانی: #شوان ئەحمەد#
مارتن هایدیگەر بیرمەندێک نییە بە خوێنەرانی ئێمە نامۆ بێت، بە تایبەت دوای ئەوەی فەلسەفەکەی بووە جێگرنگی پێدانی زۆر لە توێژەرانی عەرەب و هاوکات لەم ماوەی دواییشدا هەندێک لە توێژینەوە فەلسەفییە گرنگەکانی، وەک: (فەلسەفە چییە؟ میتافیزیکا چییە؟ هۆڵدەرلین و چییەتی شیعر)، وەرگڕێدرانە سەر زمانی عەرەبی. ئەگەرچی تا ئێستاش کتێبی (بوون و کات) بە گەورەترین کاری فەلسەفی مارتن هایدیگەر دەژمێردرێت، بەڵام بێگومان زۆر له و کورتە وتار و لێکۆڵینەوانەی دواتر بڵاویکردنەوە، توانیان ئه و بەدحاڵیبوونە بڕەوێننەوە کە تەوقی فەلسەفەکەیان دابوو.
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,921 gånger