ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، #شەڕڤان#ان ڕۆژی 11ی ئەیلولی 2018 لە سەر ڕێگای ناوچەی ڕاجۆی #عەفرین# چالاکییەکیان لە دژی چەتەیەکی گروپی بەرەی شامی بە ناوی ئەمیر قەتی ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا ئەو چەتەیە کوژراوە.
هەروەها ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون بەڵێنی خۆی بۆ تۆڵەکردنەوە لە چەتەکان و هێزە داگیرکەرەکان لە عەفرین و باکووری سوریا دووبارە کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە چالاکییەکانمان لە عەفرین، ئیدلب وعەزاز لە دژی چەتەکان و داگیرکەران بەردەوام دەبێت.[1]
#13-09-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,582 gånger