بەناوی خانەوادەی د. #جەمال ئەحمەد ڕەشید#، سوپاسی بێپایانمان دەنێرین بۆ ئه و کەسو لایەنانەی لەکاتی مەراسیمی پێشوازی لەتەرمەکەیو پرسەکەماندا هاوبەشو هاوخەممان بوون. سوپاس بۆ هاووڵاتیانی شاری سلێمانیو سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستانو کوردستانیانی دەرەوەی وڵات، کە بەدەربڕینی هاوخەمییان سەلماندیان دکتۆر جەمال، چەند پەرۆشی پیشەکەی بووە.
سوپاس بۆ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانو سەرجەم دامەزراوە ڕەسمییەکانی، بەتایبەتیش پارێزگارو بەڕێوەبەرو کارمەندانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، کە کارئاسانییان بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی کرد. سوپاس بۆ بەڕێوەبەرو دکتۆرو کارمەندانی تەندروستیی سلێمانیو هەردوو سەندیکای پزیشکانو کارمەندانی تەندروستی، کە وەک پرسەیەکی ئازیزیان بەشداربوون لەمەراسیمی پێشوازیو بەخاکسپاردنو پرسەکەیدا.
سوپاس بۆ هەموو ئه و خۆشەویستانەی لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە هاوخەمییان دەربڕی، سوپاس بۆ کەسایەتیی سیاسیو کۆمەڵایەتیو ئەکادیمی کوردستان. سوپاس بۆ ئه و دایکو باوکانەی کە دکتۆری منداڵەکانیان لەیادنەکرد. سوپاس بۆ قوتابیو خزمو هاوڕێو کەسە نزیکەکانی دکتۆر جەمال، کە هەندێکیان ڕێگەی دووریان بڕی تا ماڵئاوایی لێبکەن.
سوپاس بۆ میدیاکانی بینراوو بیستراو، کاغەزو ئەلیکترۆنی، سوپاستان دەکەین سەلماندتان کە کۆچی دوایی کەسایەتییەکی زانستیو ئەکادیمی وەک دکتۆر جەمال، چ خەسارەتێک بوو بۆ ناوەندی پزیشکیی کوردستان.
سوپاستان دەکەین، سەلماندتان، کە ماڵئاوایی کەسایەتیی خزمەتگوزارو پاکو پەرۆشی کارەکەی، چەند خەمێکی قورسە.
دواناخۆشیی هەموولایەکمان بێت.
خانەوادەی
دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید
#18-09-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,733 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !