ماوەی چەند ڕۆژێکە هاوڵاتیان دەپرسن بۆچی هیچ پۆستەرێکم لە شارەکان هەڵنەواسیوە و دەڵێن: دیارە تۆ بانگەشە ناکەیت!
بەندە سەرەتا نیەتی باسکردنی ئەم بابەتەم نەبوو، بەڵام بۆ وەڵامی هاونیشتیمانیان، ئەم ڕونکردنەوەم بە پێویست زانی.
بە هاوکاری هاوڕێ و دۆستان بڕی 20500 دۆلارمان
بۆ دروستکردنی پۆستەرو وێنە کۆکردەوە.
بەڵام دواتر پێموابوو بە دابینکردنی دەرزی و دەرمان بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە و هاوکاری چەند نەخۆشێک خزمەتی زیاتر دەکات. لەو بڕەی سەرەوە
3500دۆلار بۆ ژمارەیەک لە نەخۆش تەرخان کرا.
17000 دۆلار بۆ کڕینی دەرمان بۆ توشبوانی شێرپەنجە.
زۆر سوپاسی بەڕێوبەرو سەرجەم پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا و نانەکەلی دەکەم لێبڕوانە خزمەتێکی گەورە دەکەن بە نەخۆشەکان. سوپاسی سەرجەم ئه و کەسایەتی و سەرمایەدارانە دەکەم لە پاڵ وەزارەتی تەندروستی پشتیوانێکی بەهێزی نەخۆشخانەی هیوان و هاوکاریەکانی ئەوان زۆر زیاتریان لەوەی ئێمە کردوە.
عەلی حەمە ساڵح
#17-09-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,961 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !