ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #یەپەگە# لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی شاڕڤاناندا لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەم، دوو چەتە لە سنووری #عەفرین# کوژراون و سێ چەتەی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی دوو چالاکیی لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا ڕاگەیاند.
یەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ لەسەر ڕێگای عەفرین – ڕاجۆ، #شەڕڤان#انمان چالاکییەکیان دژی گروپی چەتەکانی ئەحرار شەرقییە ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکدا چەتەیەک کوژراو سێ چەتەی دیکەش برینداربوون.
یەپەگە ئەنجامی چالاکییەکی دیکەی ئەمڕۆی شەڕڤانانی ئاشکراکردووە و ڕایگەیاندووە: لە جندرێسی سەر بە عەفرین، چالاکییەکمان لە دژی گروپی چەتەکانی فەیلەقی شام-دا ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا چەتەیەک بەناوی 'محەمەد ئەحمەد جاسم' کوژرا.[1]
#24-09-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,460 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !