نووسەر : کازۆ ئيشيجۆرۆ
بڵاوکەرەوە : ئەندێشە
بابەت : ڕۆمان
ساڵی چاپ : 2017
وەرگێڕ : جەوهەر مەحموود داراغا /
نۆبەتی چاپ: یەکەم
دەربارەی کتێب:
کۆتەڵی ڕۆژ، ڕۆمانێکی نووسەری بەناوبانگی بەریتانی، ژاپۆنی (کازۆ ئیشیجۆرۆ)یە، براوەی خەڵاتی بۆکەرە و وەک یەکێک لە 100 ڕۆمانە گەورەکەی دونیا ناسراوە و فلیمیشی لێ دروست کراوە.
ئەم ڕۆمانە گێڕانەوەی چیرۆکی بەڕێوەبەری بەرپرسی خزمەتکارانی یەکێک لە خانەدانەکانی بەریتانیایە، کە بە ڕێکوپێکییەکی لەڕادەبەدەر کارەکانی ڕاپەڕاندووە. دوای ماوەیەک کابرایەکی ئەمریکی ئەم خانووە دەکڕێت. خاوەنە ئەمریکییەکە پیاوێکی کراوەترە و هەڵسوکەوتی هاوڕێیانەیە. بۆ ماوەی شەش ڕۆژ دەینێرین بۆ سەفەر. کتێبەکە گێڕانەوەی ئەو شەش ڕۆژەیە. بەڕێز ئستۆینز لە ماوەی ئەم شەش ڕۆژەدا بیر لە ڕابردوو دەکاتەوە.
کۆتەڵی ڕۆژ بە جۆرێک لە جۆرەکان گەڕانەوەی هەموومانە بۆ ڕابردوو، بۆ ناوخۆمان و ئەو کارانەی کردومانە.
ئیشیجۆرۆ سەبارەت بە ڕۆمانەکە دەڵێت، ئیستۆینز هەموومانین، هەموومان ئیستۆینزین. هەموومان ئەوەین کە ناتوانین بڕیار بەین و بڕیارمان بۆ دەدرێت و هەوڵ دەدەین خۆشمان ڕازی بکەین.
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,109 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !