نووسینی: عەلی باپیر
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کتێبێک لەژێر ناوی بەرکوڵێکی کارو چالاکیی و ڕووداوەکانی ژیانم کە ڕووداوەکانی ساڵانی 1961-2017 تێدایە دەخاتە بەر دیدەی خوێنەران.
عەلی باپیر لەسەر بەرهەمە نوێیەکەی وتویەتی: بەباشم زانی بەمەبەستی بەرچاو ڕوونیی زیاتری خوێنەران و، باشتر ئاشنابوونیان بەژیان و بەسەرهاتی بەندە، ئەم (بەرکۆڵ)ە لەبارەی کاروچالاکیی و ڕووداو و وێستگە سەرەکییەکانی ژیانم و بەرهەمە فیکرییەکانمەوە بنووسم.
ئەوەیشی وتووە: لەم کتێبەدا کە بەهەرسێ زمانی: کوردیی، عەڕەبیی و ئینگلیزییە، تەنیا کاروچالاکیی و ڕووداو و وێستگە گرنگەکانی ژیان و بەسەرهاتی بەندە، تۆمار کراون، نەک سەرجەم کاروچالاکییەکان و تێکڕای وردەکارییەکانی بەسەرهاتی ژیانم، کە کتێبی: (چەند مەڵۆیەک لەخەرمانی تەمەنم)ی لە نووسینی خۆم، بۆ تەرخان کراوەو، هەتا ئێستا تەنیا بەرگی یەکەمی دەرچووە، کە لەساڵی: (1961) تاکو: (1991)ی گرتۆتە خۆی.
عەلی باپیر ئەوەیشی وتووە: وردو درشتی ئەم کتێبە هی خۆمە، هەرچەندە بەشێوەی قسەکردنی ڕاستەوخۆی من دانەڕێژراوە، بەمەبەستی خۆ دوورگرتن لەقسەکردنی ڕاستەوخۆ لەبارەی خۆمەوە.
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,765 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !