سەگ بەنانە يان سەگ بەدەرکە
مرۆڤايەتی لە دێر زەمانەوە ئاژەڵی سەگی ماڵی کردووە و بەخێويکردووە و بووە بە پاسەوان و هاوڕێيەکی بەئەمەکی مرۆڤ هەر بۆيەش ووتراوە(سەگ نان بدە سفڵەی نان مەدە) ئينجا سەگيش وەک مرۆڤ سەگ بەسەگ کەوتووە و هەريەکە و خاسيەت و ئەدگارێکی هەيە و بۆی دروستبووە، هەندێ سەگ هەيە فێرە دزيکردن بووە خاسيەتی ڕێوی و چەقەڵی تێدا گەشەی کردووە، هەندێکيشيان سيفەتی گورگ لەلايان چەکەرەی کردووە و لەپەزەکە دەڵەوەڕێن و (لەگەڵ گورگ ڕه و دەبەن و لەگەڵ مەڕ شين دەکەن) سەگ هەيە گورگ خنکێن و بەئەمەک و پاسەوانی گيانی بەگيانی خاوەنەکەيەتی و ئامادەييە خۆی بەر فيشەکی دوژمن و ڕێگر و دز و چەتە و پياوخراپان بدات بۆ پارێزگاری و پاراستنی خاوەنەکەی، لەکوردەواريشدا پێيان وايە هەموو ئه و خاسيەتانە پەيوەندی بەخاوەنەکەيەتی لەچۆنيەتی ڕاهێنان و بەخێوکردن و پەروەردەکردنی بۆيە ووتراوە(سەگ بەنانە يان بەدەرکە) واتە هەم دەستاوی مرۆڤ و خاوەنەکەی ئازايەتی و ترسنۆکی بۆ دروست دەکات هەميش دەراو و دەرگای خاوەن ماڵ، کەواتە کاتێک باسی ئازايەتی و ئەمەکی کەسێک دەکرێت يان خراپە و ترسنۆکی و بەدرەفتاری دەوترێت بەخوا برا(سەگ بەنانە) يان(سەگ بەدەرکە) واتە لە بنەمادا ڕزق و ڕۆژووەکەی(نان)ەکەی تەواوە يان ناتەواوە، دەرو ديوەخان و قەمتەرەی دەرگای هەبووە يان نەبووە، کورت و کرمانجی ئەم ئيديۆمە دەڵێت: مرۆڤ بەنانی حەلال يان حەرام مرۆڤێکە و لە قۆناغ و خانەواودەی باش بێت مرۆڤێکيترە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,154 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !