چاوی فسی سەی نابينی
فسی سەگ واتە(با) دەرچوونە لەسەگ، ئينجا با نەبينراوە چ سەگ بيکات يان ئاژەڵێکی تر هەتا بە بادەرچوونی مرۆڤيشەوە، چاو کە کەمبينا و کز و سۆما خراپ بوو، دەوترێت چاوی کزبووە ئەم کزبونەش واتە سۆمای چاوی دوور نابينێت بۆيە دەوترێت کزبووە، ئينجا چاوی تەواو و سۆما بەهێز(فس-با) نابينێت تا چاوی کز و کەم بين بيبينێت، بۆيە بەتوانج و توێکڵەوە يان بەگاڵتە و ڕەوانبێژييەوە بەکەسێکی چاو کز و کەمبين دەوترێت(چاوی فسی سەی نابينێت)
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 543 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !