بەرپرسی ئۆفیسی #سلێمانی# کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەڕێم ڕایدەگەیەنیت، کە 14٪ی دەنگدەری سلێمانی بەشداریی پرۆسەی هەڵبژاردنیان کردووە و هۆکاری کەمیی بەشدارییش بۆ بڕیارەکەی کۆمسیۆن دەگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00 ڕێبین ئەبوبەکر، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.
ڕێبین ئەبوبەکر، ڕایگەیاند، کە لە پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن 134 هەزار هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە و تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ 167 هەزار و 356 کەس دەنگیان داوە، کە دەکاتە 14٪ی دەنگدەران.
ڕێبین ئەبوبەکر، هۆکاری کەمیی بەشداریی هاوڵاتیانی گەڕاندەوە بۆ بڕیارەکەی شەوی ڕابردووی کۆمسیاران و وتی: ئەنجومەنی کۆمسیاران شەوی ڕابردوو ڕێنماییەکانی پێداویستییەکانی دەنگدانی گۆڕیوە و دەڵیت، کە پێویستە هەر دەنگدەرێک دوو بەڵگەنامەی پێبێت، واتا لەگەڵ ڕەگەزنامە پاسپۆرت یان ناسنامەی باری شارستانیی پێبێت، لەکاتێکدا پێشتر ڕاگەیەندرابوو، کە هاوڵاتی بە یەک بەڵگەنامە دەتوانێت دەنگ بدات.
ڕێبین ئەبوبەکر، وتیشی، کەمیی ڕێژەی بەشداربوان نابێتە هۆی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن.
ناوبراو، ڕایگەیاند، کە ئەوان لە بەشداریی هاوڵاتیان ڕازیی نین و داوایکرد، کە کۆمسیۆن کاتی هەڵبژاردن درێژبکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن.
جێگای ئاماژەی پێشتر، کۆمسیۆنی گشتیی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە هەتا کاتژمێر 12 لە اپرێزگای سلێمانی 44. 9٪ی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی بەشداریی دەنگدانیان کردووە.[1]
#30-09-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,299 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !