وەزیری پەروەردی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، کە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 400 خویندنگای نوێ هەیە، کە 300-یان دەست بە دروستکردنی کراوە و تەواو نەبووە.
ئەمڕۆ، #پشتیوان سادق#، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خوێندنگای شکۆدار-ی تێکەڵاو لە شاری #هەولێر# لە مەراسیمی زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندن وتارێکی پێشکەش کرد.
پشتیوان سادق، ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵ دوو هەزار خوێندنگا لە هەرێمی کوردستان نۆژەن کراونەتەوە،300 خوێندنگاش دەست بە دروستکردنی کراوە و بیناکانیان تەواونەبووە، 100 خوێندنگای تریشمان پێویستە.
وتیشی: ئەمساڵ یەک ملیۆن و 700 هەزار خوێندکارمان هەیە و نزیکەی 120 هەزار خوێندکاری نوێش لە قۆناخی سەرەتایی وەردەگیرێن.
پشتیوان سادق، ڕاشیگەیاند: هەوڵەکان چڕ کراونەتەوە بۆ چارەسەری کێشە داراییەکانی مامۆستایان و ئەمساڵیش تەنها وانەبێژ بە گرێبەست دادەمەزرێت و پشکی زۆریش بەر ئەوانە دەکەوێت کە تایبەتمەندییان هەیە.[1]
#02-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,510 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !