ئەمرۆ بەڕێز (#ستران عەبدوڵڵا#) سەنووسەری کوردستانی نوێ لەدوای ڕاوێژکردنمان لەگەڵیدا بڕیاردرا بە بڵاوکردنەوەی پاشکۆیەکی تایبەت بەکاریکاتێر بەناوی (کاری کاتۆر) مانگانە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دەریدەکات و یەکەم ژمارەی ئەم پاشکۆیە لە پیشانگەی هاوبەشی کاریکاتێری نێوان باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ناوەندی ڕەنگە ڕۆژی 20/10/2018 سەعات 3:30 لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە دەکرێتەوە ئەو پاشکۆیەش لەو ڕۆژەدا بڵاو دەبێتەوەو بەندە سەرپەرشتی ئەم پاشکۆیە دەکات.
سوپاس بۆ کاک ستران عەبدولڵا و ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ کە هاوکاری دەرکردنی ڕۆژنامەی هونەرین.
#بەختیار سەعید#
#07-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,548 gånger