#شەڕڤان#انی #یەپەگە# و #یەپەژە# لە شەرای سەر بە #عەفرین# لەدژی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار چەتەی جەبهەی شامییە کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی شەڕڤانان لەدژی هێزە داگیرکەرەکانی عەفرین بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی یەپەگەدا هاتووە، کە شەڕڤانان بەردەوامن لە چالاکییەکانی دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەم.
هەروەها ئاشکرایکردووە: 7ی ئۆکتۆبەر لە گوندی مەریەمینی سەر بە شەرای عەفرین، لەدژی چەتەکانی جەبهەی شامییە چالاکی ئەنجامدراوە و لەو چالاکییەدا چوار چەتە کوژراون.[1]
#09-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,684 gånger