ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) بڵاویکردەوە، چالاکیی یەکەم سەرلەبەیانی و چالاکیی دووەم ئێوارە ئەنجامدراوە. ڕاشیگەیاندووە لە چالاکییەکاندا گورزی گەورە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن دراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا لەبارەی ئەو 2 چالاکییەوە هاتووە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا، هێزەکانمان لە یەژەئاستار ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2018 و لە کاتژمێر 08:30دا لە شاخی لێلیکان لە #سیدەکان#ی باشووری کوردستان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەرکەوتوانە گورز لە ئۆتۆمبێل و زرێپۆشەکانی دوژمن لەسەر ئەو شاخەدا درا، بەڵام دیار نییە چەند سەربازی دوژمن لەو گورزەی گەریلادا کوژراون و بریندار بوون.
هەر لەو ڕۆژەدا هێزەکانمان جارێکیتر لە کاتژمێر 17:00 دا داگیرکەرانی سەر شاخی لێلیکانیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەشدا گورزی گەورە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا، بەڵام لەو چالاکییەشدا ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.[1]
#10-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,193 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !