بەرپرسێکی شاری سەرپێلی زەها ئاشکرایدەکات کە لەئێستا 30% ئاوارەکانی بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو لەسەر شەقامەکان دەژین.
لەوبارەیەوە موحبەت جەمالی نیا قائیمقامی شارۆچکەی سەرپێلی زەها لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی ئیلنا-ی ئێرانی ڕاگەیاندووە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و بەفر و باران تا ئێستا 30 % ئاوارەکانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ساڵی پار لە ناو خێوەت و لەسەرجادە و شەقامەکان دەژین.
وتیشی: ئێستاش ژمارەیەکش زۆر لە ئاوارەکان بەشێوەی کاتی ڕێکخراون و لە ناو خێوەتدا دەژین.
جەمالی نیا داوای لە ئاوارەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن چونکە ئاوەدانکردنەوە زەمەنێکی زۆر دەخایەنێت.
قائیمقامی سەرپێلی زەهاو ئاماژەی بەوەشداوە بەهۆی بەرزبوونەوەی کرێی خانوو ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان توانای ئەوەیان نییە کە خانوو بەکرێ بگرن.
وتیشی: لە مانگی داهاتووە وەسڵی پارەی ئاو و کارەبا بۆ ئاوارەکان دەنێردرێت بۆ ئەوەی پارەی کارەبا و ئاو بدەن.[1]
#13-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,159 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !