بە مەبەستی نوێکردنەوەی بەشی گەلەری مۆزەخانە، ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم مۆزەخانەی #سلێمانی# بەسەرکردەوە.
ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم مۆزەخانەی سلێمانی بەسەرکردەوه و بۆ نوێکردنەوەی بەشی گەلەری مۆزەخانەی سلێمانیش حکومەتی ئەمریکا بڕی 50.000 دۆلاری ئەمریکی بۆ مۆزەخانەکە تەرخانکردووە بۆ نوێکردنەوەی بەشی پیشاندانی گەلەری پێش مێژوو بە بەکارهێنانی دیزاینی هونەری بۆ پاراستنی پارچە شوێنەوارییەکان.
نۆژەنکردنەوەکە هاوکاردەبێت لە ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ مۆزەخانەکە. لەمیانی سەردانەکەیدا، کونسوڵی گشتی سەیری ئەو لەوحە بەهادارەی (5) ی کرد لە مەلحەمەی گلگامێش و سەرسوڕمانی خۆی بۆ کولتووری دەوڵەمەند و هەمەچەشنەی شوێنەواری هەرێمەکە دەربڕی.[1]
#17-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,211 gånger