یادەوەریەکانی #مستەفا چاوڕەش#
ڕۆژی #06-03-1976# لە تارانەوە شەش کەس سواری تەیارە بووین بۆ هۆڵەندا. لە هۆڵەندا پەنجا کوردیان وەرگرتبوو. پەنجا کەسەکەش بە ژن و منداڵ و پیاوەوە. ئەو شەش کەسەش ئەمانە بووین: خۆم و زاهیری برام، دکتۆر سەمیر چەراغوەندی، ڕوکان، ئەکرەم مستەفا، دلاوەر.
سەفیری هۆڵەندا لە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لەگەڵمان بوو. بلیتی تەیارەشیان بۆ بڕیبووین. خواحافیزیی لێکردین و پاش پێنج کاتژمێر گەیشتینە هۆڵەندا.
ئەو کەسانەی پێش ئێمە گەیشتبوونە هۆڵەندا، هەندێکیان لەگەڵ کچێکی هۆڵەندی کە لە ڕێکخراوی پەناهەندە ئیشی دەکرد و ناوی خیدیا بوو، چاوەڕوانمان بوون. ئێمە لەبەر ئەوەی بە ڕەسمی قبووڵ کرابووین، هەروەها سەرۆکی پەناهەندەی هۆڵەندی بیت مۆلەرمان لەگەڵ بوو، سواری پاسیان کردین بەرەو ئوتێل، ئوتێلەکە ناوی ئایتونیل بوو، لە دنیایەکەوە بۆ دنیایەکی تر.
لەبەر ئەوەی لای حکومەتی هۆڵەندەوە دەعوەت کرابووین، مەسرووفاتیان دەکێشاین. هەفتانە شتێکی کەم یارمەتییان دەداین. کچەکە ش کە ناوی خیدیا بوو هەموو ڕۆژێ بۆ جێبەجێکردنی ئیشەکانمان هاتوچۆی دەکردین. وەک خەستەخانە، کۆرسی زمان، دۆزینەوەی ئیش. بەڕاستیش کارەکانی بۆ ئاسان دەکردین.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,786 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !