خودا بيدات لە بن کلکی کەرەشين دەيدات
دەگێڕنەوە پياوێکی دێوەرەی هەژاری گەڕيدەی دێ بەدێ لەنزيک سێبەر و کانياوێک بۆ پشودان لادەدات و بارەکەی دادەگرێت، کەرەکەی لەناو خۆڵەپۆتێک دەست دەگات بە گەوزين و هێواش هێواش کلکی دەجولێنێ و لە ئەنجامی کلک جولاندن وەک گسک بەمەش خۆڵەپۆتەکە لادەچێت و لە بن کلکی سەری(گۆزەيەک) وەدەردەکەوێت، کابرای دێوەرەش لە خۆشيان(خەنی، شاگەشکە) دەبێت و هەست دەکات ئەم گۆزەيە شتێکی گرانبەهای تێدايە، بۆيە بە گۆپاڵەکەی ووردە ووردە خۆڵەکەی دەوری گۆزەکە بە ئەسپايی لادەدات و گۆزەکەی دەردێنێت و لەناو گۆزەکە پڕيەتی لە ليرە و زێڕ و بەمەش کابرا دەوڵەمەند دەبێت و ژنەکەی لە دەوڵەمەندييەکەی دەپرسێت ئه و يش وەڵام دەداتەوە(ژنەکە ئەگەر خودا بيدات لە بن کلکی کەرەشينێ دەيدات) وتراويشە ئەگەر خودا بيدات لە خەتێک دەيدات واتە گاسنەکە لە کاتی جوتکردن گۆزەی هەڵداوەتەوە، ئەم دەربڕە کوردەوارييە بۆ ئەوە ووتراوە کەس نازانێت ڕسق و ڕۆژوو لەچی دايە و چۆن بۆت پەيدا دەبێت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,317 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !