حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، بڕێک پارە بۆ هەر چوار پارێزگاکە تەرخاندەکات، کە 13 ملیار دیناریان بەر #سلێمانی# و #هەڵەبجە# و دەکەوێت و، زۆرترینیش بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانییە کە هەشت ملیار دیناره.
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی دەڵێت چاوەڕوانناکرێت بەم دوو مانگە باراناوییەی ماوە، بتوانین ئه و پارەیە خەرجبکەین. بەڵام ئێمە به و پارەیە هەشت پڕۆژەمان ئامادەکردووە لە بوارەکانی پەیینی کیمیایی، قڕکەر، باخداری، زەویوزار و پڕۆژەی ماسی.
فەرمانگەکانی ئاوی سەر زەوی، دارستان و پاوان، توێژینەوەی کشتوکاڵی و تەندروستیی ئاژەڵ بڕی پێنج ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە، ئەوانیش بە دەرخستە و پلان خۆیان ئامادەکردووە لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، خەرجیبکەن.
ساڵانی 2015 تاوەکو2017 ئەنجوومەنی وەزیران بەهۆی تەنگژەی ئابوورییەوە، هیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئه و پڕۆژانە دابیننەکردووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ دۆخی دارایی حکومەت باش بووە و دەیەوێ بۆ گەشەپێدان و بووژاندنەوەی بوارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، پارە خەرجبکاتەوە.[1]
#24-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,800 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !