بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، 194 پێشلکاری بەرامبەر 322 ڕۆژنامەنووس کراون، کە زۆرترینیان لە هەولێر و سلێمانی بوون.
لە زانکۆی سلێمانی، لە دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی کۆمەڵایەتیی کوردستان، پانێڵێکی تایبەت بە میدیا و دیموکراسیەت بەڕێوەچوو، گۆران جەلال، بەرپرسی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، ئامارێکی ڕێکخراوەکەی خستەڕوو، کە تایبەت بوو بە و پێشلکاریانەی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کراون.
بەپێی ئامارەکەی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 194 پێشلکاری بەرامبەر 322 ڕۆژنامەنووس کراون، کە زۆربەیان لە هەولێر و سلێمانی بوون، پێشێلکارییەکانیش بریتی بوون لە هەڕەشەکردن، لێدان، سووکایەتی دەستگیرکردن و ڕفاندن.
دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆڕبەندی کۆمەڵایەتیی کوردستان بە هاوبەشیی هەریەکە لە زانکۆی سلێمانی و کۆڕبەندی کۆمەڵایەتیی عێراق و کوردستان، لەژێر دروشمی 'کوردستانێکی تر لە توانا هەیە' بەڕێوەچوو.[1]
#25-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,079 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !