لەنێو خاس و عام ئەم قسە زۆرە
ماڵی خۆ نەخۆر بۆ چەکمە بۆرە [1]
خاس= کەسە تایبەتیەکان
عام= خەڵکی بەگشتی
ئەم پەندە باس لە ڕەزیلی و چەکلی دەکات، ئەگەر کەسێک ماڵی خۆی لەبەر ڕەزیلی پێ نەخورێت، ئەوا کەسێکی تری بۆ دەبێت و دەیخوات.
وە پەندی کوردیەی کە دەڵێت (ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمە بۆر)
چەکمەبۆر کێیە.؟ چەکمە بەزمانی تورکی بەمانای پوت یان پۆستاڵ دێت. سەربازەکانی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی پوتی بۆریان لەپێ کردوە وەک لەوێنەکەدا دیارە. بۆیە لای کوردەکانی ئەو سەردەمە بەچەکمە بۆر ناسراون. وە کاتێ چەکمە بۆرەکانی دەوڵەتی عوسمانی هەر ناوچەیەکیان داگیر کردبێت هەرچیان بەردەست کەوتبێت بەناوی غەنیمە تاڵانیان کردوە و دواتریش کەلەو ناوچەیە ماونەتەوە ساڵانە وەک باج و سەرانە داهاتی جوتیار و بازرگانەکانی ئەو ناوچەیەیان بەتاڵان بردوە وەکو ئێستای بەتاڵان بردنی نەوت و غازی هەرێم و زەیتونی عفرین. (نەوەی نوێ لە دەربەندیخان)[2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,015 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !