دەرفەتە هەرچی دەست بەجێ کریا
خۆزگە بەو خوێنە شەو دێ بەسەریا [1]
دەرفەت= فرسەت
دەستبەجێ= بەستوبرد
شەو دێ بەسەری= شەو بچێ بەسەریا
ئەم پەندە هاندەرە بۆ ئەوەی هەموو کارێک لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت. کە دەڵێت: خۆزگە بەو خوێنە شەو دێ بەسەریا، مەبەستی لەوەیە کە خوێنی کەسێک ڕژابێت ئەگەر دەست بەجێ تۆڵەی نەکرێتەوە ئەوە خوێنی بەهەدەرچوە، چونکە لەوانەیە تۆڵەی نەسەندرێتەوە.
گوتراویشە: ئەو خوێنەی شەوێ بەسەریا چووە، چاوەڕێ مەکە لەدەست دەرچووە. (زریان سەرچناری)
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 489 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !