ژن بە پیاوی کوت تۆ هیچ مەکڕە
ئیتر دەبێتە چەپەرە شڕە [1]
ئەگەر پیاو بۆ ماڵ کەلوپەل نەکڕێت ئیتر وای لێدێت دەبێت لەسەر حەسیرە شڕە دابنیشن.
چەپەر : دروستکراوێکی خۆماڵییە. لەزۆربەی ناوچەکانی خۆشناوەتی دروست دەکرێت لەشواڕکە توو یان شووی دارە تووی کە چوار یان پینج سینگی بۆ دادەنرێت و شواڕکەکان بە بەینی سینگەکاندا دا دەنرێت بەشێوەیەکی توندو ئەکادیمی.
وە لەشێوەدا لەحەسیر دەچیت وەلەجاراندا بۆ دەرگای هۆرو حەوشە و گەلی شتی تر بەکار دەهێنرا بەپێ پێداویستی خاوەنەکەی و سود لێبینینی وەکو پارچەیەکی خاوێن بەکار دەهینرا بۆ لەسەر ڕەق کردنی هەنجیرو هەنارو ترێ بۆ مێووژو (برمە)لەهەندێک شوین پێدەوترێت برمان و گەلی شتی تر, وەهەندێک لەخاوەن باخەکان بۆ پەرژین بەکاری دەهێنن وە درێژیەکەی مەترو نیو زیاترە و بەرزیەکەشی دومەترە. [3]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 831 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !