دواڕۆژ، بەختیار شەریف
بەپێی ئامارێکی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوری شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، لە 10 مانگی ئەمساڵدا 238 حاڵەتی توندوتیژی گشتی تۆمارکراوە کە 152 حاڵەتیان دژی ئافرەتان بووە.
لە ئامارێکی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لەچەمچەماڵ ئەوە خراوەتەڕوو: لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا (238) حاڵەتی توندوتیژی گشتی تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە 11 مانگی ساڵی ڕابردوودا (246) حاڵەت تۆمارکرابوو.
سەبارەت بە توندوتیژی دژی ئافرەتان، ئامارەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە حاڵەتەکان زیادیان کردووە بەجۆرێک تەنیا لە 10 مانگی ئەمساڵدا (152) حاڵەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە 11 مانگی ساڵی ڕابردوودا (121) حاڵەت تۆمارکرابوو.
لەبارەی هۆکاری تۆمارنەکردنی حاڵەتی کوشتنی ژنان لە ئامارەکاندا، سەرچاوەیەک لە نوسینگەی بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لەچەمچەماڵ بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: لەئێستادا کەیسەکانی کوشتن و کوشتنی ئافرەتان لە بنکەکانی پۆلیس تۆماردەکرێن نەک لە بنکەکانی بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
بەپێی ئه و ئامارە (81) حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆمارکراوە.[1]
#29-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,775 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !