یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش
له و ماوەیەدا لە بناری شاخی بەمۆ و دێهاتەکانی ئەوبەر ئاوی دەربەندیخان پێشمەرگەی چاکمان هەبوون. سەرکردایەتی بڕیاریان دابوو کە بەری خانەقین و ئەوبەری ئاوی سیروان بکرێت بە هەرێم، ناوی هەرێمی 9یان بۆ دانابوو. کاک شەوکەت حاجی موشیر و سەلاحی موهەندیس هاتن. ئامرهەرێم و جێگرەکەی، نامەی سەرکردایەتییان بۆ هێنابووم بۆ ئەوەی هاوکارییان بکەم بۆ کردنەوەی ئه و هەرێمە و ئه و پێشمەرگانەی خەڵکی ئەوبەرن. کەرتێک زیاتر بوو بۆیان بگوێزمەوە بۆ سەر هەرێمی 9، چەند ئیمکان دەبێ، هاوکارییان بکەم بۆ سەرکەوتنی ئه و هەرێمە و چوونیان بۆ بەری بەمۆ بۆ پەڕاندنەوەیان.
من و ئازاد هەورامی لەگەڵ کاک شەوکەت و سەلاحی موهەندیس دانیشتنێکمان کرد و بڕیارمان دا هەموو پێشمەرگەکانی سنووری خانەقین، واتە بەری ئەوبەری دەربەندیخان و بەمۆ و سەرتەک، هەموویان بگوێزینەوە بۆ ئەم هەرێمە تازەیە، هەرواشمان کرد. چەند ڕۆژێک لامان مانەوه، دوایی بەرنامەی خۆیان دانا بۆ ڕۆیشتن و پەڕینەوە بۆ ئەوبەر. ئێمەش باشترین پێشمەرگەکانی ئه و سنوورەمان تەسلیم کردن. له و کەسانەش سەلام کوێخا عەزیز، مەحموودی مامە عەزە، ساڵح کوێخا عەزیز، مامە عەزە، حاجی عەبدوڵڵا ، کاک عەلەڕەش لەگەڵ خزم و کەسوکاری پێشمەرگەیان و دەیانی تریش.. لەمەودوا خۆیان لە ئیشوکارەکانیان بەرپرسیار دەبن.
ئەوەی جێگەی داخە، چەند مانگێکی نەخایاند و گەڕانەوە. کاک شەوکەت و کاک سەلاح پێکەوه نەگونجان. ئەمەش کاریگەریی کرده سەر باقیاتی هێزەکە، ژیانیش لەو ناوچە چۆڵەوانییە ئاسان نەبوو بۆ هەرێمێک، ئه و پێشمەرگانەی کە بۆمان گواستبوونەوە، گەڕانەوە بۆ لای خۆمان بۆ هەرێمی 5ی قەرەداغ.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,323 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !