ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەناوچەی گابارڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، سوپای داگیرکەری تورکیا لەکاتێکدا لە ڕۆژی 9ی تەشرینی دوویەم/18ی خەزەلوەرلەناوچەی دوڵی گوردێلای ناوچەی گاباری شەڕنەخ سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بوو، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕآگێڕانەی شەهید دەلال #ئامەد# وشەهیدانی بەستایا لەهەمان ڕۆژ و لەکاتژمێر 15:00 دا سەربازانی سوپای تورکیایان کردئامانج. لەوچالاکییەدا 2سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.
لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەداهاتووە: گەریلاکانمان لە ڕۆژی 11ی تەشرینی دوویەم/20ی خەزەلوەر لە کاتژمێر 11:45 خولەکدا لەدژی یەکینەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لەسەر گردی شەهید سۆرۆ چالاکییان ئەنجامداوە. لەوچالاکییەدا 5 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و چەندین سەربازی دیکەش برینداربوون. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا لەرێگەی هەلیکۆپتەرەوە ناوچەکەی بۆردومان کرد و دواترکوژراو و بریندارەکانی خۆی لەوشوێنە گواستەوە.
سوپای تورکیا کە بەهۆی چالاکییەکانی گەریلاوە چەندین کوژراو برینداری داوە بەناجارلە ڕۆژی 12ی تەشرینی دوویەم/21ی خەزەلوەربەبێ ئەنجام کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هێنا.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی 11ی تەشرینی دوویەم/20ی خەزەلوەرلەکاتژمێر 20:00 دۆڵی پربولای ناوچەی هەفتانینێ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد.
ئەمڕۆو لە کاتژمێر 09:15 فڕۆکەی جەنگییەکانی سوپای تورکیا گەلی بەدران لە ناوچەی بۆکریسکان وچەند ناوچەیەکی دیکە لە بناری #قەندیل# بۆمبباران کرد.[1]
#13-11-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,946 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !