هاوکات لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی ئابووری و دابەزینی بەهای لیرە، بڵاوکردنەوەی نوێترین ئاماری بێکاری لە تورکیا گورزێکی دیکە بەر ئابووری ئه و وڵاتە دەکەوێت.
ئامارە فەرمییەکانی حکومەت، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردوە: ڕێژەی بێکاری لە تورکیا، لە نێوان مانگی تەمووز و ئابدا بەزربوەتەوە بۆ 11.1% ئەوەش بەرزترین ئاستە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بێکاری تۆماری دەکات.
بەپێی ئامارەکە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا بێکاری 10.6% بووە، بەڵام بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی بەرێژەی 40% لەمساڵدا، بووتە هۆی لاوازبوونی ئابووری تورکیا و بەرزبونەوەی ڕێژەی بێکاری.
لە ئامارەکاندا هاتووە: لە ماوەی نێوان مانگی تەمووز بۆ ئەیلولدا لە دەرەوەی کەرتی کشتوکاڵ بێکاری بۆ 13.2% بەرزبوەتەوە.
لە 9ی ئەم مانگەشدا ئاژانسی پۆلینبەندی دڵنیایی (مودیز) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ساڵی داهاتوو ئابووری تورکیا توشی ئازارێکی گەورە دەبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی لیرەی ئەمساڵ لە خراپترین بارودۆخدا بووە.
هاوکات سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتیش لە ڕاپۆرتێکدا دەربارەی ئابووری تورکیا دەڵێت: ساڵی 2019 گەشەی ئابووری تورکیا بەرێژەی 0.4% دادەبەزێت، لەکاتێکدا ئەمساڵدا گەشەی ئابووری 3.5% بووە.[1]
#15-11-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,925 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !