یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش
دەبوو بزانین بارەگاکەی ئەم لەشکرە لە کوێ دابنێین؟ بە ڕاوێژی هەموان شەقڵاوەمان پێ باش بوو. بینای قائمقام چۆڵ بوو، وەرمان گرت و دەستکاریمان کرد. بارەگای لەشکری شەقڵاوەی لێنووسرا. ئەو کاتە مامۆستا بەکر مستەفا جێگرم بوو. ئامرهێزەکانی زۆر بوون، چونکی ئەو کاتە لەشکری دووی قەڵادزەشی لەسەر بوو، سنوورێکی زۆر بەربڵاوی هەبوو، هەرچەند تەماشام دەکرد، ئەم هەموو هێز و سنوورە بەربڵاوە لە کێشی یەک لەشکردا نییە و فریای نەدەکەوتی. ئەگەر بیرم مابێ ئامرهێزەکان ئەم هەڤاڵانە بوون: 1- شەهید ڕێباز 2- سەفین مەلا قەرە 3- عەبدوڵڵا مام عەلی 4- عەبدوڵڵا بۆر 5- ڕەهبەری سەید ئیبراهیم 6- شاخەوان عەباس. بێجگە لەوەش مەسەلەکە هەر ئەوە نەبوو فریای کارەکانی نەدەکەوتین، هەموو سنووری سیدەکان پشدەر و بتوێن و کۆیە و هەموو هەولێر لەسەر ئەم لەشکرە بوون. ئەو کاتەش لەبەر گەورەیی لەشکرەکە وەک پێویست چەک و تەقەمەنی نەبوو. به هاوکاریی هەڤاڵ بەکر مستەفا و ئامرهێزەکان کارەکانمان ڕادەپەڕاند. هێشتا هەڵبژاردن نەکرابوو و بەرەی کوردستانی ئیدارەی ئیشوکارەکانی دەکرد. هەر حیزبه و چەکداری خۆی و هێزی خۆی هەبوو، ململانێی حیزبەکانیش لەولاوە وەستابێ، کێشەی ڕۆژانە هەبوو.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,156 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !