یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش
هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 19/05/1992
بڕیاری هەڵبژاردن درا و ڕۆژی 19/05/1992 دەستی پێکرد، هەر حیزبەش به قەدەر قەوارەی خۆی دەنگی هێنا. هەر ڕۆژی یەکەم ئێوارەکەی دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆوە کە مەرەکەبەکە دەسڕێتەوە. ئەم دەنگۆیە لە هەموو لایەک بڵاو بۆوە. من لە شەقڵاوە بووم، مام جەلالیش بارەگاکەی لە شەقڵاوە بوو. ژەنەراڵ نابی ئەمەریکی هات. لەگەڵی چووین بۆ هەولێر. کاک مەسعود بارزانی و مام جەلال هاتن بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەم کێشەی مەرەکەبە بن. باش بوو به هیمەتی هەمووان چارەسەر کرا و لەسەری ڕێک کەوتن. هەر له و کاتەشدا نوێنەری پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێرا، منیش ناوم لە لیستی سەوزدا هەبوو، پاش هەڵبژاردن، حکومەت کابینەکەی دامەزراند و کەوتە سەرقاچی خۆی. بەڕێز دکتۆر فوئاد مەعسوم بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز جەوهەر نامیق بوو بە سەرۆکی پەرلەمان. هەردوو حیزبی سەرەکی لەسەری ڕێک کەوتن.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,992 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !