تەنیا لەساڵی 2018دا زیاتر لە 3000 هاووڵاتی لەهەرێمی کوردستان بە ڕوداوی هاتوچۆ بریندرابوون و بەپێی ڕاپۆرتی تیمەکانی هاتوچۆ، 70% ڕوداوەکان بۆ هۆکاری تیژڕەوی و بێئاگایی لە دۆخی ڕێگەوبان دەگەڕێتەوه و ئرووداوەکانی دیکەش بۆ جۆرەکانی دیکەی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی #سلێمانی#، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان 2 هەزار و 900 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە بەداخەوە بەهۆیەوە 420 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوه و زیاتر لە 3000 هاووڵاتی لەهەرێمی کوردستان بە ڕوداوی هاتوچۆ بریندرابوون.
توێژینەوە جیهانییەکان دەریانخستووە، هەڵەکانی مرۆڤ هۆکاری ڕێژەیەکی زۆری ڕووداوەکانی هاتوچۆن بەجۆرێک لەهەر 10 ڕووداوێکدا حەوت بۆ هەشت ڕووداویان مرۆڤ هۆکارەکەیەتی.[1]
#24-11-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,899 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !