ناو: نەوزاد
ناوی باوک: حوسێن
ساڵی لەدایکبوون: #1975#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی شانەشین/کەرکووک
بڕوانامە: دکتۆرا
پلەى زانستى: پڕۆفیسۆر
پسپۆڕی: پێوانە و هەڵسەنگاندن و تۆپی بالە
$ژیاننامە$
ساڵی 1975 لە گوندی شانەشینی سەر بە شارەدێى #پردێ# لەدایکبووە. ساڵی 1979 ئەو گوندە لەلایەن حکوومەتى ئێراقەوە خاپوور دەکرێت و دەیگوازنەوە گوندی بیبانی. قۆناغی سەرەتایی لەو گوندە دەست پێکردووە و لە قوتابییە سەرکەوتووەکان بووە. لە قۆناغی چواری سەرەتایی حکوومەتى ئێراق قوتابخانەى گوندەکە دادەخات و گوندەکە خاپوور دەکات و ئاوارەى شاری #هەولێر# دەبن، لەلایەن خەڵکی بەئەمەکی ئەو ناوچەوە هاوکاری دەکرێن. لە کاتى گەڕانی حکومەت بەدواى ئاوارەکاندا بە ماڵە ئاوارەکانیان ڕاگەیاندووە کە ئاو نەکەنەوە تا کارمەندەکانى حکوومەت نەزانن خەڵک لەو شوێنانە هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا لەلایەن مەفرەزە خاسسەوە دەبرێنە کۆمەڵگە زۆرەملێیەکان و لە کۆمەڵگەى #دارەتوو# نیشتەجێ دەکرێن. لە دووریی 200 مەتر چواردەوری هەر کۆمەڵگەیەکى زۆرەملێ جاش و سوپاى ئێراقی لێ جێگیر کرابوو و ڕێگرییان لە خەڵکەکە دەکرد بچنە دەرەوەى کۆمەڵگەکان. دواى سێ ساڵ لە دابڕان، لەژێر خێمەى ئۆردوگای #دارەتوو#دا دەست بە خوێندنى قۆناغی چواری سەرەتایی دەکاتەوە و چەندین جار بەهۆی باوە قوتابخانە خێمەییەکەیان ڕووخاوە و نێردراونەتە ماڵەوە. ناوەندی و ئامادەیی لە #دارەتوو# دەخوێنێت و ساڵی 1996 پۆلی شەشی ئامادەیی تەواو دەکات. لە پۆلی پێنجی ئامادەیی لە وەڵامى خاڵیدا کە پێی دەڵێ: خەونت چییە؟ دەڵێ: خەونم ئەوەیە بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا بخوێنم و ببمە کەسێکى کۆمەڵایەتی. لەگەڵ ئەوەى نمرەیەکى بەرز دەهێنێت بەڵام پەروەردەى وەرزش هەڵدەبژێرێت.
$خوێندن$
ساڵی خوێندنى 1999-2000 بڕوانامەى بەکالۆریۆس بە پلەى دووەم لە #زانکۆی سەڵاحەددین# بەدەست دەهێنێت. لە 03-05-2001 وەک موعید لە #زانکۆی سەڵاحەددین# دەستبەکار دەبێت. بەهۆی هەندێک هۆکاری سیاسییەوە ناتوانێت لە زانکۆی موسڵ بڕوانامەى ماستەر بخوێنێت. دواتر هەر بەهۆکاری سیاسی لە زانکۆی سەڵاحەددین دەردەکرێت. ساڵی 2004 لە #زانکۆی کۆیە# دەست بە خوێندنى ماستەر دەکات و لە 17-06-2006 بڕوانامە بەدەست دەهێنێت و لە هەمان زانکۆ لە وانەوتنەوە بەردەوام دەبێت. لە 2009 دەست بە خوێندنى دکتۆرا دەکات و لە 09-08-2012 بڕوانامەى دکتۆرا بە پلەى ڕەسەن بەدەست دەهێنێت.
$ژیانی ئەکادیمی و ئیداری$
لە دواى 16-07-2017 لەلایەن سەرۆکایەتیی بەشی وەرزشەوە داواى لێ کراوە لە زانکۆی کەرکووک وانە بڵێتەوە، ئەمیش قبووڵی کردووە و ماوەى ساڵێک لەگەڵ بارودۆخى ناهەمواری سیاسی و ڕێگەوبان بە هاوڕییەتى د. نیهاد ئەیوب لەوێ مامۆستا بووە و چەندین سیمینار و چالاکییان ئەنجام داوە. هەورەها لە #زانکۆی جیهان# بۆ ماوەى چوار ساڵ وانەى بە ئاستى بەکالۆریۆس وتووەتەوە و لە #زانکۆی سلێمانى# و #زانکۆی سۆران#یش وانەى بە ئاستى ماستەر و دکتۆرا وتووەتەوە. لە زانکۆی کۆیە ئەندامی دەستەى نووسەرانى گۆڤاری زانکۆی کۆیە بووە، هەر لەو زانکۆیە چەندین پۆستى ئیداری وەرگرتووە و ئێستا ڕاگری کۆلێژی پەروەردەى وەرزشی زانکۆی کۆیەیە. جگە لە پسپۆڕییەکەى خۆی وانەکانى توێژینەوەى زانستیی وەرزش و کۆمەڵناسیی وەرزشی وتووەتەوە. تا ئێستا نزیکەى 25 توێژینەوەى لە گۆڤارە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردووەتەوە. هەروەها چوار کتێبی چاپکراو و یەکێکی چاپنەکراوى هەیە، لە بەشی (بابەتە پەیوەستکراوەکان) دەتوانن کتێبەکانى ببینن. ساڵی 1997 دەبێتە ناوبژیوانى تۆپی پێ کە ئەو کات سەر بە یەکێتیی ناوەندیی تۆپی پێى ئێراق بووە. ساڵی 2008 دەبێتە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پەڕی کوردستان و تا ئێستاش لەو پۆستەدایە و چەندین یاریزانى کوردی یانەکانى ئەکاد، کەرکووک و سلێمانى لەسەر ئاستى پاڵەوانییەتى عەرەبی و ئاسیایی بەشدارییان کردووە و پلەى باشیان بەدەست هێناوە. ماوەیەک ڕاهێنەری تۆپی بالەى کچانى یانەى هێرش بووە لە هەولێر.
$کۆتایی$
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکە پەیامی دکتۆر نەوزاد بۆ مامۆستایانی کوردستان ئەوە بوو کە گرنگییەکی زۆر بە نووسینی کتێب بدەن بە #زمانى کوردی#، بەتایبەت لەلایەن ئەکادیمییەکان و مامۆستایانى زانکۆ بۆ ئەوەى ڕووسپی نەوەى داهاتوو بن و ئەو فەرهەنگە کوردییەى لێیان دزیوین و هەر بەردەوامیشن، لەڕێی نووسینەوە بپارێزین.
[1] ئەم چاوپێکەوتنە لە 27-8-2023 لە شاری #هەولێر# تایبەت بە #کوردیپێدیا# لەلایەن #عومەر عەلی کایی#ەوە ئەنجام دراوە.