$باکووری کوردستان$
- پارێزگەی #جۆلەمێرگ# ڕایگەیاند، لە 31 شوێنی ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و ناوچەکانی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بە بیانووی (ئاسایشی) هاتووچۆ قەدەغە کراوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی #ئامانج شوکری# کوڕی تۆفیق خەڵکی نەوسوود بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.[4]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سابیر مۆحسێنی تەمەن 21 ساڵ کوڕی عومەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری شاری #بانە# بریندار بوو.[4]
- فەرهاد محەممەدی، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری پاش بانگهێشت بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی #سنە# دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی ڕابردوودا ئەو پارێزەرە کوردە چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و لەبارەی چالاکییەکانی لێپێچینەوە لێکرابوو.[4]
- یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی گوندی نێی #مەریوان# بە ناوی موحسێن فەرهمەند تەمەن 24 ساڵ کوڕی خوسرەو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165052/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سوهراب ڕەخشا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سوهراب ڕەخشا=KTML_ImageCaption_End=
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی سوهراب ڕەخشا دانیشتووی شاری #ورمێ#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، یەکێک لە ناسراوترین خێرخوازەکانی شاری #شنۆ# بووە و لە دروستکردنی قوتابخانەکانی شنۆدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووه.[4]
$باشووری کوردستان$
- ڕێڤینگ هروری، سەرۆکی کاتی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت: ناکرێت لایەنەکان بەهۆی ڕێکنەکەوتن لەسەر پۆستە حکومییەکان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان وەلابنێن، بۆیە داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکەم دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێرن، دواتر لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت بکەن.[1]
- بەفر ڕێگەی 100 گوندی پارێزگای #دهۆک#ی داخستووە، تیمەکانی شارەوانیش ڕێگەی زیاتر لە 80 گوندیان کردووەتەوە. لە شارۆچکەی کانی ماسێی سنووری پارێزگای دهۆک 110 سانتیمەتر بەفرباریووە، ئەمەش دەبێتە زۆرترین ڕێژەی بەفربارین لەو پارێزگایە.[2]
- لە کاتژمێر 12:50 خولەکەوە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان کردووە بە بۆردوومانکردنی گوندی گوهەرز-ی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی#ی لە پارێزگای دهۆک.[3]
- ماوەی چەند ڕۆژێکە جۆرێک کرم لەناو زەوی چێنراو بە دانەوێڵەی گەنمدا پەیدابووە کە ئه و گەنمانەی شینبوون دەیانخوات، بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت: بەهۆی بەردەوامی بارانبارین ناتوانین دەرمانی قڕکەر بەکاربهێنین.[1]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەرلەمان، پارتی داوای کرد پەلە بکرێت لە هەڵبژاردنی کابینەی نۆیەم و دۆسیەی #کەرکووک# و ناوچە دابڕێنراوەکان تێکەڵ بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت نەکرێت.[2]
- خەرجکردنی مووچەی ئەندامان و فەرمانبەرانی ئەنجومەنی شارۆچکەی #داقوق# پێویستی بە واژۆی #ڕێبوار تاڵەبانی#یە، بەڵام بەهۆی ئەوەی فەرمانی گرتن و زیندانیکردنی بۆدەرچووە لە لایەن دادگاوە، کار بە واژۆکەی ناکرێت و بەو هۆیەشەوە مووچەی ئەندامان و فەرمانبەرانی ئەنجومەنی شارۆچکەی داقوق ڕاگیراوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو گوندی بوغاز و بوهیج سەر بە شارەدێی عەریمە لە ڕۆژهەڵاتی شاری باب، #شەڕڤان#انی ئەنجومەنی سەربازی بابی-یش بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە، شەڕ و پێکدادانیش تا درەنگانی شەو بەردەوام بووە.[3]
- شیمار حیمۆ چالاکوانی سیاسی لەرۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: هێزەکانی هاوپەیمانان هێشتا لەناو #منبج# ماونەتەوە و کارەکانی خۆیان بەشێوەیەکی تۆکمە ئەنجام دەدەن.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لە پاش کشانەوەی هێزە سەربازییەکانیان لەسوریا کار بۆ پارێزگاریکردن لە کورد دەکەن له و بەشەی کوردستان.[1] هەروەها وتیشی کورد تۆزێک نەوتیان هەیه، دەیفرۆشن بە ئێران، ئێمەش ئەو بابەتەمان پێخۆش نییە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp