بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی تێکۆشەری دێرین، فەریقی یەکەم #کەمال موفتی#—مان پێ گەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و هێزی #پێشمەرگە#ی کوردستان و هەمو و هەڤاڵانی دەکەم.
خوالێخۆشبوو کاک کەمال موفتی تێکۆشەر وخەباتگێڕێکی لێهاتووی گەلەکەمان بوو کە لە قۆناغە جیاجیاکاندا ڕۆڵی کارای هەبووە وسودێکی ئێجگار گەورەی بەهێزی پێشمەرگە گەیاندووە، وەک وەزیری پێشمەرگەش لە حکومەتی هەرێم ولە دامەزراندنی کۆلێژو ئەکادیمیاکانی تایبەت بە مەشق پێکردن و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، جێ دەستی دیارە ورۆڵی گەورەی هەبووه، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی سەرکردەیەکی سەربازی گەورەی گەلەکەمان.
لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کاک کەمال بە بەهەشتی بەرین شاد بکات وسەبوریش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#01-12-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,964 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !