هەشت بێ لەمشت بێ نەک نۆ بێت لەدەشت بێ
هەشت ونۆ ژمارەن، هەشت دانەيەک لە نۆ کەمترە، کاتێک کەسێک هەردوو بژاردەی هەبێت و بە هەشت ڕازی بێت هونەری خۆی هەيە، دەبێت بۆ نۆی هەڵنەبژاردبێت خۆ نۆ دانەيەک زياترە؟ ئەمە مەبەست و درکەی ئەم ئيديۆمە دەسەڵمێنێ بابێيين بزانين(مشت) واتای چی؟ مشت واتا ناو لەپی دەست و (دەشت)يش واتە سارا و کێو وکەژ و دەرەوە ئينجا ئەگەر(8) لەناو لەپی دەست بێت و(9)لە دەشت و سەحرا و دەر بێت هەموومان هەشت لەمشت هەڵدەگرين و نۆ بۆ دەرەوە جێ دەهێلێن، ئەمە لە هەموو سەردەمێک بەکاردێت بۆ ئه و شتانەی کە لەهەنوکەدا دەست کەوتنيان زەحمەت بێت لەپاڵ ئەمەشەوە کورد وتويەتی(حازريش بەقەرز مەدە) کەواتە ئەم ئيديۆمە بەکاردێت بۆ بيرکردنەوەی وورد و بەئاوەز مرۆڤ دەبێت ئەوەی بەردەستە بەکەمی نەزانێ و ئەوەی بەردەست نيە هەزاريش بێت هەر نيە بۆيە وتراوە(هەشت بێ لەمشت بێ نەک نۆ بێت لەدەشت بێت).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 645 gånger