رۆژی لەدایکبوونی عیسا لە جیهانی مەسیحیدا ڕۆژێکی پیرۆزە. بەو بۆنەوە ڕۆژی 25ی کانونی یەکەم وەک ڕۆژی لەداکبوونی عیسا بەرز ڕادەگیرێت. ڕۆژە ئایینیە پیرۆزەکان لای هەموو ئاینەکان بەهایەکی تایبەتیان هەیە. هەر ئاینێک ڕۆژە گرنگەکانی خۆی بە شادی و جۆشێکی گەرمەوە لەناو خۆو لە پەرستگاکانیەوە یاد دەکاتەوە.
لەکوردستان ژمارەیەکی زۆر لە باوەڕدارانی عیساو کتێبی پیرۆزی ئینجیل هەن و هاووڵاتی بە نرخی کوردستانن. لە ناو #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#یشدا نوێنەرایەتی هاووڵاتییە مەسیحیەکان هەن.
جەژنی لەدایکبوونی عیسا نزیکەی 2000 ساڵە لە کوردستان پیرۆزدەکرێت و بۆتە جەژنێکی سەرەکیی لە وڵاتی ئێمە.
بە بۆنەی ئەو ڕۆژە پیرۆزەوە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە ڕێزەوە پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە مەسیحیەکانی کوردستان و هەموو جیهان دەکات. هیواخوازە کە ئەم ڕۆژە ببێنتە هۆی ئاشتی و ئارامی و خێروخۆشی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی لە هەر گۆشەیەکی ئەم دنیایەدا.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک.ن.ک
برۆکسل
#24-12-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,254 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !