وەستای قسان کۆلەواری دەستان
وەستا واتە لێزان و شارەزا و خاوەن بەهرە لەهيچ شتێ ڕانامێنێ و لە هەموو بوارێکدا کاری خۆی دەدۆزێتەوە و بەسەرکەوتويش ئەنجامی دەدات، بەپێچەوانەشەوە(کۆلەوار) واتە نەزان و ناشارەزا و بێ بەهرە و لە هيچ شتێ سەرەدەرەی لێ ناکات، ئينجا(قسان و دەستان) هەندێ مرۆڤ هەيە بەزاروپلە و لە هيچ قسەيەک ڕاناوەستێ و زۆر بەجێگەوڕێگە وەڵامت دەداتەوە و کورد وتەنی(دەتبەستێتەوە)بەڵام ئەم جۆرە مرۆڤە هەندێکيان تەنها لەزاردا گەرمن و لە دەست وپل دەستەپاچە و بێ کاروکردەوە و دەست وبردن ئينجا ئەوەی لەقسە و گفتۆ گۆ زۆری لەبار بێ و لەکارو کردەوەش دەستەوەستان بێت ئەوا لەئيديۆمی کوردەواريدا پێی دەوترێت ئای نەمری(وەستای قسان و کۆلەواری دەستان).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 781 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !