لەساڵی 1930 لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە و خوێندنی ئامادەیی هەر لە سلێمانی تەواو کردووە، هەر لەسەرەتای تەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵی کاری سیاسی بووە و لە بواری ئیداریشدا شارەزاییەکی باشی هەبووە بە شێوەیەک هاوڕێکانی له و بوارەدا پرس و ڕایان پێکردووە.
فەوزی ڕەشید نامیق بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بووە و پێش خانەنشینکردنیشی ڕاوێژکاری ئیداری بووە لەئەنجومەنی وەزیران لە سلێمانی.
گرنگترین پلە وەزیفییەکانی بریتیبوون لە:
-لە ساڵی 1969 ئەندام ناوچەی سلێمانی بووە لە باڵی مەکتەبی سیاسی.
-دوای تێکچوونی ڕێکەوتننامەی ئازار لەساڵی 1974 بووە بە ئەندامی لقی 3ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە سەنگاو دەاتریش بووە بەئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن.
-دوای هەرەسی شۆڕش بۆ ماوەی 3 ساڵ دورخراوەتەوە بۆ شاری ڕومادی.
-پاش ڕاپەڕینیش بووە بە ڕاوێژکاری #مام جەلال# بۆ کاروباری حکومەت.
-لەساڵی 1994 ەوە ئەندامی مەڵبەندی #هەولێر# بووە.
نیوەڕۆی #07-01-2019# لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,500 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !