دواڕۆژ، سیروان حەسەن
بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی #گەرمیان# ڕایدەگەیەنێت: لە ساڵی ڕابردوودا مۆڵەت دراوەتە سێ پڕۆژە کە زیاتر لە سێ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت.
بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە 14ی کانونی دووەمی 2019 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لە سنوری #کەلار# مۆڵەتیان داوەتە سێ پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە بریتین لە پڕۆژەکانی بەهەشتی کەلار تایبەت بە مامۆستایان، بان ستی، نۆژەن ستی و هەر هەموویان لە سێ هەزار و 366 خانوو ڤێلا و یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتوون.
وتیشی: لە سنوری شارەوانییەکەیان دوو هەزار و 258 کەس ناویان لە لیستی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیدا هەیە و سەرقاڵی ئیفرازکردن و ڕێکارە یاساییەکانن بۆ ئەوەی زەوییان بەسەردا دابەشبکەن.
بەرزان ئەوەشی خستەڕوو: ساڵی 2018 لەسنووری گەرمیان 106 خانوو، 58 بنەڕەتی خانوو لەگەڵ 72 تەلبەن و حەسار و شوێنی بەخێوکردنی خانوو ڕووخێنراون، چونکە بەشێوەی زیادەڕۆ یان نەبوونی تاپۆ و بێمۆڵەت دروستکرابوون.
وتیشی: هەر له و ساڵەدا 534 پڕۆژەی دیکەی زیادەڕۆیان ڕاگرتووە و ڕێگەیان نەداوە بە دەستدرێژی بۆ سەر موڵکی گشتی و 58 کەسیش هەر لەبەر زیادەڕۆکردن غەرامە کراون و 931 هاووڵاتی دیکەش ئاگادارکراونەتەوە کە زیادەڕۆیی نەکەن.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور[1]
#14-01-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,770 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !