لەرێکەوتی #18-03-1985# لەگوندی (#قومپەڵک#)، لەناوچەی (#داودە#)، لەدایک بووە
پێش شاڵاوی ئەنفال کە تەمەنی سێ ساڵ بووە،
هاتوونەتە شارەدێی #ڕزگاری# و پاش چەن مانگێک ماڵیان گواستۆتەوە بۆ شارۆچکەی #کەلار#، وەک هەر کوردێکی دەربەدەر لەکۆڕەوەکەی ساڵی 1991 ئاوارەی ئێران بوون، دواتر لە ساڵی 1992 خراومەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواوکردووە،
لەساڵی 2004-- 2005 لەکۆلێژی ئاداب بەشی کوردی #خانەقین# وەرگیراوە، ئیتر لەوکاتەوە خولیای خوێندنەوەو نوسین لای چەکەرەی کردوو کۆمەڵێ شیعر کەوتنە ئامێزی لاپەڕەی ڕۆژنامەوە.
لەنوسینی قاڵب و شێوازەکانی شیعرا بەش بەحاڵی خۆی گوڵی پێنوسی گەش بووە، وەک (کلاسیک، خۆماڵی، شیعری ئازاد و هایکو)یش.
ئومێدی وایە لەداهاتوودا شیعرەکانی لەگەڵ چەن چیرۆکێکی چاپ بکرێن.
دوای تەواو کزدنی خوێندنم لەساڵی 2009 وەکو مامۆستا دامەزراوە، دواتر پرۆسەی هاوسەرگیریی کردووەو ئێستا خاوەنی دوو کوڕم بەناوەکانی نالی و نۆژەن.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,640 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !